شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لەبارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت، پێشوازیی كرد لە شێخان و پیاوماقوڵانی هۆزی كوبەیسات بۆ تاووتوێكردنی دۆسیە گرنگەكانی تایبەت بە شەقامی عێراقی و نوێنەرایەتی ناوچەیی لە قۆناغی داهاتوودا.
لەدیدارەكەدا باس لە دیارترین ئەو بابەتانە كرا كە جێی بایەخی شەقامی عێراقیین، لەناویاندا بوارە خزمەتگوزاری و ئابوریەكان و ڕێگەكانی هێنانەدیی خواست و ویستی ناوچەكان بۆ بارودۆخێكی باشتر، هەروەها باس لە پێویستی هەنگاوانان بەرەو هەمواركردن و پەسەندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی و بەهاناوەچوونی ستەملێكراوان و ئازادكردنیان و ئاشكراكردنی چارەونووسی ونكراوەكان و پاراستنی مافەكانیان و قەرەبووكردنەوەیان كرا بەرامبەر ئەو ستەم و زیانانەی لەماوەی ساڵانی ڕابوردوودا لێیانكراوە.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەوەی كە نووسینگەكانی حزبی سیادە بەردەوام كاردەكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی حزب لە دانانی نەخشەڕێگایەك بۆئەوەی نوێنەرایەتی سیاسیانەی شارەكان بكات چ لە پەرلەمان بێت یان ئەنجومەنی پارێزگاكان یاخود لە هەر پۆستێكی گرنگی دەوڵەتدا بێت، پێداگریی لەوەیش كرد كە قۆناخی داهاتوو پێویستی بە بەشداریی كەسایەتی هۆزەكان و خاوەن توانا زانستیەكان هەیە بۆئەوەی بازدانێكی جۆرایەتی لە بەڕێوەبردنی كاروباری دەوڵەتدا بكەن و دڵنیایی بدەن لە هێنانەدیی ئەوەی دەنگدەری عێراقی چاوەڕێیەتی.
لەكۆتایی دیدارەكەدا میوانەكان سوپاسی سەرۆكی حزبی سیادەیان كرد لەپای بایەخدانی بە هێنانەدیی دادگەریی كۆمەڵایەتی و خەمخۆریی بۆ شارە نەهامەتدارەكان كە بەدرێژایی ساڵانی ڕابوردوو تووشی وێرانی و پەراوێزخستن و كەناخراوی بوون، ستایشی ڕۆڵ و هاوكارییان كرد لە دروستكردنی یەكسانی و گرەنتی مافەكانی ئەو ناوچانە و دانیشتوانەكانیان لە بوارە جیاجیاكانی ژیاندا.
شێخ خەنجەر لەگەڵ سەركردە و پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی دیالە لە حزبی سی...
شێخ خەنجەر ئامادەی دووەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئ...
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی دوژمنكاریی قەوارەی زایۆنی دەكات و جەختدەكاتەوە لەسە...