شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ڕایگەیاند ڕای ڕاوێژكاریی دادگای دادی نێودەوڵەتی كە خاكی فەلەستینی وەك خاكی ژێر داگیركاریی ئیسرائیل داناوە سەركەوتنە بۆ دۆزی فەلەستین و گەلە خۆڕاگرەكەی.
شێخ خەنجەر ڕوونیكردەوە كە ئەم بڕیارە هەڵوێستی فەلەستین پتەوتر دەكات لەدژی ڕژێمی ڕەگەزپەرست كە ڕاهاتووە لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر خاك و ئەنجامدانی تاوانی دژەمرۆیی و قڕكردنی بەكۆمەڵ دەرهەق بە خەڵكانی مەدەنی. پێداگریشی كرد لەسەر تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە نێودەوڵەتیەكان بۆ پابەندكردنی قەوارەی داگیركەر بە ڕاگرتنی دوژمنكارییەكەی لەسەر غەزە و كۆتاییهێنان بە داگیركردنی شار و شاروچكەكانی فەلەستین، ئەمەیش پێویستیی بە خستنەگەڕی سەرجەم یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتیەكانە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
هەروەك شێخ خەنجەر ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی ئاسایكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی ڕابگرن وەك پشتگیریەكی ئەم یاسا دادوەرییانە، جەختیشی كردەوە كە ئەم پشتگیریە هەوڵەكانی بەدیهێنانی دادوەری بۆ گەلی فەلەستین سەردەخەن و كۆتایی بە داگیركاری دەهێنێت.
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی لەگەڵ 62 پەرلەمانتاردا كۆبوونەوە
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بەغدا پێشوازیی لە ستیفن هیچن باڵیۆزی ب...
شێخ خەنجەر: پشتیگیریی سودانی دەكەین بە سەپاندنی ئاسایش و ڕێگرتن لە پەلاماردان...