محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازیی كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە و ژمارەیەك پەرلەمانتار و سەركردەكانی حزب، بۆ بەردەوامیدان بە بەدواداچوونی دواگۆڕانكاریەكانی بارودۆخی سیاسی عێراق و كاركردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی پراكتیكی بۆ قەیرانە جۆراوجۆرەكان.
لەدیدارەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پێویستیی هەمئاهەنگی و هاوكاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان چ لەسەرئاستی ئەنجومەنی نوێنەران یاخود ئەنجومەنی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی، پێداگریان لەسەر گرنگیی پەلەكردن لە پەسەنكردنی ئەو یاسایانەیش كرد كە جێی بایەخی هاووڵاتیانن، بەتایبەت یاساكانی پەیوەست بە خزمەتگوزاری و ئابورییەوە.
جەخت لە پشتگیریكردنی حكومەتی فیدراڵییش كرایەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازیە ئابوری و خزمەتگوزاریەكانی كە بەكاری لەپێشینەی ئەم قۆناغەی ئێستا و دیارترین خواستەكانی گەلی عێراق دادەنرێن. خەختكرایەوە لە پێویستیی ئەو چاكسازیانە بۆ چەسپاندنی ئارامیی ئەمنی و كۆمەڵایەتی لە وڵاتدا
شێخ خەمیس خەنجەر و مەسرور بارزانی كۆبوونەوە
لیژنەی ئەمنیی كەركوك هەوڵەكانی شێخ خەنجەر لە چارەسەركردنی قەیرانی كەركوك بەرز...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە سەید عەمار حەكیم دەكەوێت بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی