شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت، بەئامادەبوونی پەرلەمانتار و سەركردەكانی حزب، پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك خەڵكی ناوچە و گەڕەكەكانی جامیعە و عامریە و خەزرا و بەكریە و عەلی ساڵح.
شێخ خەنجەر گوێی لە شاندی سەردانیكار گرت كە سوپاسی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكی حزبی سیادە كرد بۆ پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ خەڵك و پشتیوانیكردنی كەرتەكانی خزمەتگوزاری و ئابوری و كۆمەككردن، داوایان لێكرد ناوچەكانیان بەسەربكاتەوە و درێژە بە هەوڵەكانی خۆی بدات لەڕێی ڕاسپاردنی پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، ئەوانەی سەر بە سیادەن، گوێ لە داوای هاووڵاتیان بگرن بەئامانجی كەمكردنەوەی گیروگرفتەكانی ڕۆژانەیان بەتایبەت لە دۆسیە خزمەتگوزاری و مرۆییەكان كە پێویسیان بە چاودێری و یاسای كارا و كاریگەر هەیە.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر جەختی كردەوە كە نوێنەرانی سیادە لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی هاووڵاتیانن و ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن لەپێناو دابینكردنی پێداویستیەكانی ژینێكی شەرەفمەندانە بۆ دانیشتوانی هەموو گەڕەكەكانی بەغدا، چونكە ئەمە ڕێبازی حزبە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و چاكەی گشتیدا.
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی ڕووداوە خوێناوییەكەی هاتوچۆ لە خەڵكی هارسە دەكات
شێخ خەنجەر لە كۆنگرەی سەرەكیی هەڵبژاردنی كەركوك: تاقە دەنگێكیش بەفیڕۆمەدەن چو...
شێخ خەنجەر پێشوازیی دەكات لە عەزیز ڕەبیعی سەرۆكی ڕەوتی هێڵی نیشتیمانی