شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جەختی لە بایەخی شۆڕشی گەورەمان حسێن "خوای لێڕازیبێت" كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە ئەم شۆڕشە ئەوسا و ئێستایش هێما بووە بۆ مافەكان و دادوەری و ویژدانی ستەملێكراوان.
شێخ خەنجەر ئاماژەی بەوە كرد كە شۆڕشەكەی ئیمام حسێن ڕەتكردنەوەی ستەم و گەندەڵیی بووە بە هەموو جۆرەكانیانەوە، خۆی و هاوەڵانی نموونەیەكی مەزنیان لە ئارامی و چەسپاندنی بنەماكان پێشكەش كردووە، داوای كرد لەم مانگی موحەڕەمەدا یاسای لێبووردنی گشتی هەمواربكرێت بۆ ئازادكردنی ئەو بێتاوانانەی كە بە سزای ناڕەوا ستەمیان لێكراوە بەهۆی هەواڵدەری نهێنی و بەزۆر و بە ئەشكەنجەدان ئیعتیرافیان پێكراوە.
هەروەك شێخ خەنجەر پێداگریی كردەوە لەسەر پێویستیی بیرهێنانەوەی غەزە و دانیشتوانە خۆڕاگرەكەی بەڕووی ئامێرەكانی كوشتن و تاوانەكانی زایۆنیزمدا، ستایشی ئارامی و خۆڕاگرییانیشی كرد كە درێژكراوەی خۆڕاگری و خەباتی پێغەمبەرە درودی خوای لەسەربێت.
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی خاتوو نورا جحێشی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ...
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی مستەفا لە عامریەی بەغدا دەكات
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای حزبی سیادە لە دیالە دەكات و لەگەڵ پۆلێك لە لاوانی ...