شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی كوشتارە ترسناكەكەی خان یونسی كرد كە لەلایەن هێزەكانی زایۆنیزمەوە ئەنجامدراوە، جەختی لەوەیش كردەوە كە نابێت بێدەنگیی بكرێت لەئاست تاوانە بەردەوامەكانی دژەمرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ كە دەرهەق بە گەلەكەمان لە غەزە ئەنجامدەدرێت.
لەسای پەرەسەندنێكی مەترسیداردا، هێزەكانی زایۆنی كوشتارێكی تۆقێنەریان لە خان یونس ئەنجامدا و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 70 كەسی سڤیل كە زۆربەیان ژن و منداڵن، بۆیە شێخ خەنجەر ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونەی كرد كە بەبەرچاو و گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە ئەنجامدرا بێئەوەی هیچ ڕێكارێكی بەرەنگاربوونەوەی گونجاو لەگەڵ قێزەونیەتیی تاوانەكەدا؛ بگیرێتەبەر. شێخ خەنجەر وتی:"تاوانی قڕكردنی دژەمرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگی زایۆنی هێشتا بەبەرچاو و گوێی كۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە ئەنجامدەدرێن بەبێ هیچ ڕێكارێكی بەرپەرچدانەوە كە لەگەڵ قێزەونیی تاوانەكاندا بگونجێت، كە خوێناویترین تاوانێكن لە مێژووی ناوچەكەدا".
هەروەها شێخ خەنجەر وتی:"سەرلەنوێ جەخت لە هەڵوێستی خۆمان دەكەینەوە بۆ پشتگیریی لە مافەكانی گەلی موجاهیدی فەلەستین بۆ بەرگریكردنی لە خاك و گێڕانەوەی مافەكانی و خۆڕاگریی لەپێناو دۆز و پرەنسیپەكانیدا".
شێخ خنجەر پێشوازیكرد لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق
شێخ خەنجەر بریندارەكانی فەلەستین لە نەخۆشخانەكانی بەغدا بەسەردەكاتەوە
شێخ خەنجەر بەشداریی دەكات لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاووتوێك...