لەدەستپێشخەرییەكدا كە ئاماژەی پابەندبوونە بە پتەوكردنی دیموكراتیی عێراق و بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی كرد بەپێی پلانی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران.
شێخ خەنجەر لە تویتێكی سەكۆی ×ەوە ستایشی هەنگاوەكەی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی كرد بەرەو تەواوكردنی شایستەی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كە بەشداریی هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵ لەئیدارەی كەركوكدا دابین بكات، بە ئامانجی پەرەپێدان و سەقامگیریی بەردەوام لە پارێزگاكە.
هەروەك شێخ خەنجەر سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە بەشداربوون لە ئەم هەنگاوە مێژووییەدا و جەختی كردەوە لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوكاریی نیشتیمانی بۆ بونیادنانی كەركوكێكی ئارام و پەرەسەندوو بۆ هەموو ڕۆڵەكانی.
شێخ خەنجەر: گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر باشتریت چارەسەری ڕێگرتنە لە تێكچوونی...
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕا...
شێخ خەمیس خەنجەر دەستپێكردنی وەجبەی "غەزە شانازیە"ی لە دیداری دەرچوانی دامەزر...