شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند هەزار دەرفەتی كاركردن دابین دەكات بۆ هەزار خێزانی عێراقی كە كەسی ئیشكەریان نییە و بە زەحمەت بژێویی ڕۆژانەیان پەیدا دەكەن.
ئەم ڕاگەیاندنەی شێخ خەمیس لەمیانەی بەشداریكردنی بوو لەو ئاهەنگە تایبەتەی كە دیوانی سوننی لە مزگەوتی (ئوم قورا) لە بەغدا بەدروشمی (محەمەد پێشەوامانە) ڕێكیخستبوو.
لەڕێوڕەسمی ئاهەنگەكەدا كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك كەسایەتیی ئایینی و سیاسی و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان ئامادەی بوون، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا وتی :"ئەو ڕەحمەت و بەزەییەی كە پێغەمبەری نازدارماندا هەیبووە لە مامەڵە و هەڵسوكەوتی ژیانیدا ڕەنگیداوەتەوە، پێشوازیكردن لە بیرهێناوەی خۆی و ڕێبازی شەریفی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) خۆشەویستیمان بۆ خۆی و ئەهلی بەیت تێدا بەرجەستە دەكات".
هەر لەوتەكەیدا سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە ستایشی ڕۆڵی سەرۆك وەزیرانی كرد لە جێبەجێكردنی بەندەكانی دادوەری و بەزەیی كە لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی سیاسیدا هاتووە و بریتیە لە گەڕانەوەی هەموو ئاوارەیەك بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆی و هەروەها ئاشكراكردنی بێسەروشوێنبوان و دڵدانەوە و قەرەبووكردنەوەی كەسوكارەكانیان و كاراكردنی بڕگەكانی یاسای لێبووردنی گشتی و ئازادكردنی كەسە بێتاوانەكان
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی دوژمنكاریی قەوارەی زایۆنی دەكات و جەختدەكاتەوە لەسە...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە عێراقیەكان و ئوممەی ئیسلامی دەكات
شێخ خەنجەر سوپاسی دەوڵەتی قەتەر دەكات