لەیادی حەوت ساڵەی ئازادكردنی موسڵدا، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئەو قوربانیدانەی بیرهێنایەوە كە گەلەكەمان و هێزە ئەمنیەكانی داویانە لە بەرەنگاربوونەوەی بەهێزترین ڕێكخراوی تیرۆریستی ئەم سەرزەیویە.
شێخ خەنجەر لە تویتێكی سەكۆی ×ەوە ئاماژەی بەوە كرد لەوباوەڕەدان تەنیا بە چارەسەری ئەمنی؛ گرەنتی سەقامگیرییەكی بەردەوام و درێژخایەن بۆ ناوچەكە دەستەبەرناكرێت، بەڵكو پێویستە لەسەرمان قەیرانەكە و ئەو دۆخەیش لە ڕەگەوە چارەبكەین كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی گروپە تیرۆیستەكان، ئەمەیش لەڕێی چارەسەری سیاسی و ئابوری و مرۆییەوە دەبێت بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام و سەقامگیر.
هەروەك شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لەوەی كە ئازادكردنی ڕاستەقینە كاتێك دێتەدی دوا ئاوارە بگەڕێتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆی و دواین ونكراو بچێتەوە ئامێزی كەسوكاری و دوا زیندانیكراوی بێتاوانیش بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات
شێخ خەنجەر داوایەكی ئیمام و نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی دایكی ئیمانداران خەدیج...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ سەعید دەحام بەرع شێخی گشتیی ئەلبوعوبێ...