شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی لە ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی كرد.
شێخ خەنجەر ژنان و منداڵانی غەزەی بیرهێنایەوە و وتی:"لەسایەی دوژمنانی داگیركەردا ستەمكاریی بەردەوامە لەسەر كەسوكارمان لە غەزە؛ ئەوە بیردێنینەوە كە ژنان و منداڵان لەژێر بۆدووماندا گەمارۆ دراون، لە ئۆردوگایەكەوە بۆ یەكێكی تر دەچن بەدوای پەناگەیەكدا كە بیانپارێزێت لە دڕندانەترین جەنگی قڕكردنی بەكۆمەڵ كە مێژوو بەخۆیەوە بینیبێت".
هەروەك شێخ خەنجەر ئیلهامی مانای قوربانیدان لە پێغەمبەری مەزن وەرگرت و دەڵێت "ئیلهام لە كۆچی پێغەمبەری بەخشندە درودی خوای لەسەربێت و لە ئەبوبەكری سدیق خوای لێ ڕازیبێت؛ مانای قوربانیدان و گیانفیدایی و متمانە و باوەڕ وەردەگرین لەپێناو پەیامی مەزندا كە بۆ هەموو مرۆڤایەتی نێردراوە".
حزبی سیادە داوادەكات تا یاسای لێبووردنی گشتی دەردەچێت سزای لەسێدارەدان ڕابگیر...
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی لە سالم عیساویی پەرلەمانتار دەكات بۆ كۆچی دوایی حاجی فەوز...
شێخ خەمیس خەنجەر نوسینگەی دكتۆرە سەلوا مەفرەجی دەكاتەوە