شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەشداریی كرد لە ئاهەنگەكەی خان زاریی خۆرئاوای بەغدای پایتەخت كە بەبۆنەی 104 ساڵەی شۆڕشی نەمری بیستەوە ڕێكخرابوو، شێخ جەمال زاری سەرۆكی پرۆژەی نیشتیمانی و كۆمەڵێك لە كەسایەتیە گەورەكان و پیاوماقووڵانی بەغدا و عێراق لە پێشوازییدا بوون.
ئاهەنگەكە بەئامادەبوونی ژمارەیەك كەسێتی سیاسی و ئەكادیمی و عەشایەری ڕێكخرابوو و تێیدا ئامادەبوان یادی شۆڕشی پیرۆزی بیست-یان زیندووكردەوە و شێخانی خێلە عێراقیەكان لە پارێزگا جیاوازەكان گوزارشتیان كرد لە یەكێتی گوتار و ڕەتكردنەوەی هەموو شێوازەكانی ستەمكاری و یەكێتی نیشتیمانییان بە جوانترین شێواز بەرجەستەكرد.
بەو بۆنەیەوە شێخ خەنجەر لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی × نووسیویەتی :"بەهەموو شانازیەكەوە یادی شۆڕشی نەمری بیست دەكەینەوە كە تێیدا ڕۆڵەكانی عێراق مێژوویەكی گەورە و نەمریان تۆماركرد، سیمبولەكانی بریتی بوون لە شێخ شەعلان ئەبو جۆن و شێخ زاری مەحمود و شێخ مەحمودی حەفید و هاوڕێكانیان كە قوربانییاندا لەپێناو دۆزێكی ڕەوادا، شۆڕشی بیست ئەوسا و ئێستایش ڕووداوێكی نیشتیمانیی عێراقی بوو و كەس ناتوانێت بیشێوێنێت هەرچەندە بەهێزیشبێت، كورتیش ناكرێتەوە تەنیا لەعێراق خۆیدا نەبێت".
شێخ خەنجەر: دادگایكردنی سەرانی قەوارەی زایۆنی سەركەوتنی دادوەری و مافەكانی مر...
شێخ خەمیس خەنجەر داوادەكات لەمانگی موحەڕەمدا یاسای لێبووردنی گشتی هەواربكرێت
سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ دیارترین مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژەكانی بەغدا و دە...