شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە باسی لە سەردانی سەرۆك مەسعود بارزانی كرد بۆ بارەگای سیادە لە بەغدا و ئاماژەی كرد بەگرنگیی زۆری سەردانەكە لە پتەوكردنی هاوكاریی نیوان لایەنە سیاسیەكاندا.
شێخ خەنجەر خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكەی سەرۆك بارزانی دەبڕی و وتی:"سەرۆك مەسعود بارزانی شەرەفمەندی كردین لە بارەگای سیادە لە بەغدای پایتەخت و بە ئامادەبوونی سەرجەم سەركردەكانی پێكهاتەی سوننە". ئاماژەی دا بەو ڕۆڵە گرنگەی كە دەیگێڕێت لە كۆكردنەوەی سەركردەی لایەنە سوننەكان "برامان بارزانی؛ ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە كۆكردنەوەی سەركردەی لایەنە سوننەكان و كۆبوونەوەی بۆ یەكخستنی ڕا و هەمئاهەنگی هەڵوێستیەكان بەئاراستەی دۆزە چارەنووسساز و گرنگەكان".
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی هاوكاریی نێوان هەموو لایەنەكان بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ عێراق " پشتگیریی هەموو چارەسەر و پێشنیارەكان دەكەین لەچوارچێوەی دەستوور و سازانە سیاسیەكان بۆ بەردەوامیدان بە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا".
شێخ خەنجەر: ڕای ڕاوێژكاریی دادگای دادی نێودەوڵەتی سەكەوتنە بۆ دۆزی فەلەستین
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینیی لە مزگەوتی حاجی دەلال كوبەیسی لە ناوچەی مەنسور...
شێخ خەنجەر دۆخی نەینەوای لەگەڵ پاڵێوراوانی حزبدا تاوتوێ كرد