شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ سەعید جاسم مەشهەدانی كرد لە قەزای تارمیەی باكووری بەغدای پایتەخت.
شێخ خەنجەر بەئامادەبوونی كۆمەڵێك لە پیاوماقووڵ و خەڵكی تارمیە، ستایشی ڕۆڵی دیاری شێخ سەعید جاسم مەشهەدانی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی هەوڵی تێكدانی ئەمن و ئاسایش لە قەزاكەدا، هەروەها ئەو قوربانیە گەورەیەی داویەتی كاتێك ڕۆڵەكانی شەهیدبوون لە پێناو عێراق و تارمیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پرۆژە دەرەكییەكاندا.
شێخ خەنجەر سورەتی فاتیحای خوێند لەسەر گیانی شەهید ئەیاد سەعید جاسم كە گیانی بەرزی خۆی پێشكەشكرد بۆ پارێزگاریی لەعێراق و گەلەكەی و یادی كارەساتی ئەو شەهیدانەی بیرهێنایەوە كە لەپێناوی خودا و نیشتیماندا بوونە قوربانی.
لایخۆیەوە شێخ سەعید جاسم هەڵوێستی شێخ خەنجەری بەرز نرخاند و شمشێرێكی پێبەخشی وەك ڕێزگرتن لە هەڵوێستە نیشتمانیەكانی لە بەرگریكردن لە مافەكانی پێكهاتەكە و پارێزگا ئازادكراوەكانی، سوپاسی هەوڵی بێوچانی كرد لە نزیكخستنەوەی تێڕوانینەكان و یەكخستنی گوتاری نیوان سەركردەكانی پێكهاتەكە و نوێنەرانی پارێزگا ئازادكراوەكان لەپێناو عێراقێكی ئازیز و پارێزراو و سەقامگیردا.
لە بارەگای سەرۆكایەتی وەزیران سودانی پێشوازی لە شێخ خەنجەر دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە كادرە پێشكەوتوەكانی هاوپەیمانی سیادە دەكات
شێخ خەنجەر نوێژی هەینی بەیاوەریی شێخ شەعلان كرەیم لە مزگەوتی عەلیولكەریم لە س...