شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی مامۆستا سەفا مەشهەدانی كرد كە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدایە لەسەر حزبی سیادە، ژمارەیەكی بەرچاو لە پیاوماقووڵ و شێخ و لاوانی قەزای تارمیە لە پێشوازییدا بوون.
لەسەرەتای قسەكانیدا شێخ خەنجەر تارمیەی بە "شاری ئازاكان و جێی شانازیی و شكۆ و سەروەریمان" ناوبرد بەلەبەرچاوگرتنی هەوڵی دانیشتوان و هۆزە ڕەسەنەكانی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێداگریی لەسەرئەوەكرد كە ناوچەكە شایستەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریە بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەكی باقی قەزاكانی پایتەخت.
هەروەها شێخ خەنجەر ئاماژەی كرد بەگرنگیی ئەوەی كە ئەندامی حكومەتی خۆجێی پێویستە بەدەنگ ویستی جەماوەرەوە بێت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان و هەوڵبدات بۆ بەدەستهێنانی مافەكان بەتایبەت لە دۆسیەی خزمەتگوزاریی شایستە بە ڕۆڵەكانی پارێزگای بەغدا.
شێخ و پیاوماقووڵانی ئامادەبوو سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد بۆ پەیوەندیە جەماوەریەكانی و هەوڵەكانی بۆ لەخۆگرتن و كۆكردنەوەی هەموو لایەنەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ لەپێناو یەكێتی ڕیز و یەكخستنی گوتار بەرەو بەدیهێنانی خواستی ڕۆڵەكانی شار و ناوچە ئازادكراوەكان.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر سەر...
شێخ خەمیس خەنجەر داوادەكات لەمانگی موحەڕەمدا یاسای لێبووردنی گشتی هەواربكرێت
شێخ خەنجەر ناوچەی عەرەبی جبور بەسەردەكاتەوە و لەكێشەی ڕێگای سەرەكیی ناوچەكە د...