بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە پیاوماقووڵان و خەڵكی دۆرە، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نووسینگەی مامۆستا نورا جحێشی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدای لەسەر حزبی سیادە، لەناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدای پایتەخت كردەوە.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی نووسینگەی نوێنەرانی گەل لە حكومەتە خۆجێیەكان بۆ گوێگرتن لە داواكاریی خەڵك و بەدواداچوون و كاركردن بۆ بەدیهێنانیان، چونكە دەبێت پۆست ئامرازێك بێت بۆ بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان و گێڕانەوەی متمانە بە نوێنەرەكانیان لە حكومەتە خۆجێیەكاندا و گەیاندنی دەنگ و نەهامەتەكانیان بە لایەنە وزاری و فەرمانگە پەیوەنددیارەكانیان و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی باری سەرشانیان.
شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی دووهێندەكردنی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی خزمەتگوزاریەكان لە ناوچەكانی باشووری پایتەخت. لایخۆیەوە خاتوو جحێشی سوپاسی شێخ خەنجەر و پیاوماقووڵانی كرد بۆ كردنەوەی نووسینگەكەی لە دۆرە و هەوڵ و گرنگیدانەكانی بەهەموو پێداویستیەكانی هاووڵاتیانی بەغدا، پابەندبوونی خۆیی ڕاگەیاند بە ئەركەكانی بەرامبەر جەماوەری سیادە و هەموو خەڵكی ناوچەكانی بەغدا.
شێخ خەنجەر داوایەكی ئیمام و نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی دایكی ئیمانداران خەدیج...
شێخ خەمیس خەنجەرنوێژی هەینی لە مزگەوتی سەلام لە ناوچەی دۆرەی بەغدا دەكات
شێخ خەنجەر پشتگیریی بڕیارەكەی توركیا دەكات و داوای پچڕانی پەیوەندیی بازرگانی ...