شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینی لە مزگەوتی سەلام لە ناوچەی دۆرەی بەغدای پایتەخت كرد.
وتارخوێنی هەینی پێداگریی كرد لەسەر بایەخی یەكێتیی عێراقیەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو مەزهەب و نەتەوەكانی گەلی عێراق، ڕوونیكردەوە كە ئایینی ئیسلام ئایینی ئەمن و ئەمان و ڕەحمەتە نەك كوشتن و تیرۆر، ئاماژەی كرد بەو تاوانانەی كە قەوارەی زایۆنی دەرهەق بە گەلی فەلەستین و دانیشتوانی كەرتی غەزە دەیكات.
ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتەكە خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی شێخ خەنجەر دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی ئەوی كرد لە كۆكردنەوەی سەركردەكانی پێكهاتەی سوننە لەپێناو یەكخستنی ڕیز و گوتاریان و بەرگریكردن لە مافی عێراقیەكان بەتایبەت لە دۆسیەی مافەكانی مرۆڤ؛ پەیوەست بە لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شار و گوندە ئازادكراوەكانیان.
شێخ خەنجەر سوپاسی دەوڵەتی قەتەر دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی تاوانی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە و تاوانەكانی قەوارەی ز...
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە ژمارەیەك پیاوماقووڵانی دیالە كرد