شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەشداریكرد لەكۆبوونەوەی سەركردەی لایەن و حزبە سیاسیەكان كە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەنجامیدا لەچوارچێوەی سەردانە ڕەسمیەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەغدا.
لە كۆبوونەوەكەدا چەندین دۆسیەی گرنگ تاووتوێ كران لەوانەی سەركردەكانی ئیئتیلافی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دایانناوە لەچوارچێوەی ئەو كارتی ڕێككەوتنە سیاسیەی كە حكومەتی سودانیی لەسەر دامەزرێنراوە.
شێخ خەنجەر و ئامادەبوان پێشوازیان لە سەردانەكەی بەڕێز بارزانی كرد كە ئامانجی یەكخستنی تێڕوانینەكانە بەرەو خزمەتكردنی عێراق و بەرژەوەندیەكانی گەلەكەی بەهەموو مەزهەب و نەتەوەكانیەوە و كۆتایهێنان بە هەموو ناكۆكیەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كە بەرژەوەندیی باڵای وڵاتی تێدا بەدیبهێنرێت.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە عێراقییەكان دەكات و ئومێدی ئازادی بۆ گە...
شێخ و پیاوماقووڵانی دلێم پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن و هانیدەدەن پشتیوانی پا...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە فەخامەتی سەرۆك كۆمار عەبدوللـەتیف ڕەشید دەكەوێت