شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا باسیان لە چەندین دۆسیەی هاوبەشی نێوان عێراق و توركیا كرد وەك دوو وڵاتی دراوسێ.
دیدارەكەی شێخ خەنجەر و ئەردۆغان كە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، لەمیانەی سەردانی شاندێكی فەرمیی عێراقیدا بوو بۆ توركیا كە ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارانی عێراقی لەخۆگرتووە.
هەردوولا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهانیان تاووتوێكرد و باسیان لە مەسەلە هاوبەشەكانی جێی گرنگیپێدانی هەردوولا كرد، هەوەرها جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدان و پێشخستنی پەیوەندییەكان و هاوكاریكردنی یەكتر لە بوارە جیاجیاكاندا.
دید و تێڕوانینەكانی شێخ خەنجەر و ئەردۆغان بۆ چارەسەركردنی زۆربەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی ناوچەكە، لەیەكەوە نزیكبوون.
شێخ خەنجەر لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوكدا شایستەكانی قۆناغی داهاتوو تاووتوێ دەكا...
شێخ خەنجەر ئامادەی كۆبوونەوەیەكی هێزە سیاسیە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوم...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە دكتۆر مەشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی س...