شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت پێشوازیی كرد لە سەركردەكانی حزب لە هەموو پارێزگاكان.
بەئامادەبوونی هەردوو پەرلەمانتاری سیادە مزەڕ كورەوی و محەمەد فازڵ دلێمی، ئامادەبوان باسیان لە ئاسۆی كاری سیاسی و چالاكیەكانی حزب لەپارێزگاكان و پەیوەندیی بنكەی جەماوەریی كرد وەك ئامادەسازیەك بۆ شایستە سیاسیەكانی داهاتوو. شێخ خەنجەر جەختی لەوە كردەوە كە كاری لەپێشینە چوونەناو جەماوەر و گوێگرتنە لە داواكاری و خواستەكانیان و جێبەجێكردنیان وەك ئەركی سەركردەكانی سیادە لەم قۆناغەی ئێستادا.
لایخۆیەوە پەرلەمانتار مزەڕ كورەوی باسی لە ڕۆڵی سەرۆكی سیادە كرد لە ژیانی سیاسی و تێڕوانینی ڕوون و ڕاشكاوانەی لە هەموو كۆبوونەوەكانی ئیئتیلافی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بۆ بەرژەوەندیی شار و پارێزگا زیانبەركەوتووەكان بەتایبەت لە دۆسیەی مافەكانی مرۆڤی پەیوەست بە ڕاگوێزراوەكان و یاسای لێبووردنی گشتی.
هەروەها پەرلەمانتار محەمەد فازڵ دلێمی-یش ئەوەی بۆ ئامادەبوان دووپاتكردەوە كە شێخ خەنجەر دیارترین سیمبولی پێكهاتەی سوننەیە لە پرۆسەی سیاسیدا چونكە بە ئازایەتی و لێبڕاوانە باس لە ماف و داواكاریە ڕەواكانی دەكات؛ كە زیاتر كارایە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ویست و ئامانجەكانیدا.
ئامادەبوان سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد بۆ پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ سەركردە و ئەندامانی حزب و نووسینگەكانیدا، جەختیشیان كردەوە لە پابەندبوونی تەواوەتییان بە ڕێباز و پرۆژەی سیادە و تێڕوانینی لە ژیانی سیاسیدا.
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی تاوانی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە و تاوانەكانی قەوارەی ز...
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی دەكات لە ئیبراهیم گولەن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەكات