شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە شێخ دكتۆر حامد عەبدولعەزیز شێخ حەمەد سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی زانایان لە عێراق و پێشنوێژ و وتارخوێنی حەزرەتی مەعروفی كەرخی.
لەدیدارەكەدا باس لە دۆخی حەزرەتی مەعروفی و تەواوی مزگەوتەكانی بەغدا و پێداویستیەكانیان كرا بۆ درێژەدان بە دەعوەی یەزدانی و بەرەنگاربوونەوەی بیروباوەڕی توندڕەوی بۆ پاراستنی بنەما و ئەحكامە شەرعیەكان دوور لە لێكدانەوەی مەبەستدار و شێواندنیان.
میوانەكان سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد لەبەرامبەر پشتگیریكردنی بەردەوامی بۆ پتەوكردنی ڕۆڵی زانا و شێخەكان لە پاراستنی ناسنامەی ئیسلامی و ڕێنمایە پیرۆزەكانی ئاییندا و تەئكیدكردنی لە گوتاری میانڕەوانە و هاندانی بۆ نەهێشتنی ناكۆكیەكان و بایەخی یەكخستنی ڕیز و گوتار.
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی سیادە لە فەلوجە دەكاتەوە
شێخ خەنجەر چوار داواكاریی سەرەكی بۆ سەقامگیریی عێراق پێشنیار دەكات