شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك سەركردەی نووسینگەی حزب لە پارێزگای ئەنبار لەسەرووی هەموویانەوە دكتۆر خەمیس سەعد سەركردە و بەرپرسی ڕێكخستنەكانی ئەنبار.
ئامادەبوان سوپاس و پێزانینی دانیشتوانی ئەنباریان گەیاندە شێخ خەنجەر لەپای هەوڵەكانی بۆ نزیكخستنەوەی دیدوبۆچوونەكان و یەكخستنی وتار و ڕیزەكان بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندیە تایبەتی و حزبیەكاندا.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی سەركردە و ئەندامانی سیادە لەئەنبار لەسەر گێڕانی ڕۆڵی سەرەكیی خۆیان بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ هاووڵاتیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان بەبێ ڕەچاوكردنی ئاراستە سیاسیەكانیان، جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە مێژوو كۆمەڵێك ڕاستین ناكرێت ساختەبكرێن یاخود بشێوێنرێن، داوای لە هەموان كرد پابەند بن بە مێژوو و دۆزە چارەنووسسازەكانمانەوە لەپێش هەموویانەوە دۆزی فەلەستین.
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی تاوانی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە و تاوانەكانی قەوارەی ز...
شێخ خەنجەر: ڕای ڕاوێژكاریی دادگای دادی نێودەوڵەتی سەكەوتنە بۆ دۆزی فەلەستین
شێخ خەنجەر بەبۆنەی ڕۆژی دادوەریی عێراقییەوە:"دادوەری دەمەوانەی ئەمان و پایەی ...