شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە بارەگای خۆی لە بەغدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار و سەركردەی حزب، پێشوازیی كرد لە بەڕێز ئەنیل عەنان باڵیۆزی نوێی توركیا لەعێراق.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە باڵیۆز عەنان كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركی باڵپۆزیی كۆماری توركیاوە لە بەغدا. هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی میكانیزمەكانی پەیوەندیی عێراق-توركیا كرد لە ئاستە جیاوازەكاندا و شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە بایەخی بەردەوامیدانی پەیوەندیەكان لە بەڕێوەبردنی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەت دۆسیەی ئاو، هەروەها هەنگاونان بەرەو جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە ئەمنی و ئابوریەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.
لایخۆیەوە باڵیۆزەكەی توركیا هەوڵەكانی حزبی سیادەی بەرزنرخاند بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵات و ستایشی هەوڵەكانی شێخ خەنجەری كرد لە بواری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو بۆ بەهێزكردنی ئابوریی عێراق كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر دۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەبێت.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی كۆدەبێتەوە بۆ باسكردنی دۆخی س...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی كرد لە باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق
شێخ خەمیس خەنجەر ئامادەی كۆنگرەیەكی پشتیوانی لە بەربژێر یاسر عوبەیدی دەبێت لە...