شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، ئەمڕۆ شەممە، بەیاوەریی ژمارەیەك لە سەركردەكانی حزب و ئەندامانی سیادە لە ئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی لقی نەینەوای كۆڕی فیقهیی گەورەزانایانی كرد.
شێخ خەنجەر لەمیانەی دیاری لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتەكان لە ئەندامانی كۆڕی فیقهی، جەختی كردەوە لە گرنگیی ڕێنمایی و ئامۆژگاریی ئایینی بۆ چەسپاندنی بنەماكانی یەكێتیی ڕیز و گوتار و بایەخی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی و لادەر كە زیان بە ڕەوشتی كەسەكان دەگەیەنن و كاریگەریی لەسەر ڕایەڵی كۆمەڵگەیی و كەلتووری ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی دروستدەكات، كە كۆمەڵگەكانمان بەو بەها و خوو و نەریتانە ناسراون.
لایخۆیانەوە ئامادەبوان و ئەندامانی كۆڕ، سوپاسی شێخ خەنجەریان كرد بەرامبەر هەڵوێستەكانی دەربارەی یەكێتیی گوتار و یەكخستنی ڕیزەكان و دەستپێشخەرییە بەردەوامەكانی بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیە سیاسیەكان و پابەندبوونی بە مافەكانی خەڵكی پارێزگا ئازادكراوەكان سەبارەت بەبابەتەكانی مافی مرۆڤ و لێبووردنی گشتی و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان.
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە فەخامەتی سەرۆك كۆمار عەبدوللـەتیف ڕەشید دەكەوێت
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداری ئاهەنگێكی خەڵكی فەلوجە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر لەبەغدا پێشوازیی دەكات لە شێخ حامد عەبدولعەزیز شێخ حەمەد