خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەیاوەریی ژمارەیەك لە سەركردە و ئەندامانی حزب، ئەمڕۆ شەممە، بەشداریی كرد لە پرسەی مامۆستای كۆچكردوو عەبدولعەزیز نوجێفی باوكی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پێشووتری پەرلەمان لە پارێزگای نەینەوا.
شێخ خەنجەر پرسە و سەرەخۆشی خۆیی دەبڕی بۆ لەدەستدانی یەكێك لە پیاوماقوڵانی پارێزگاكە و ئاماژەی كرد بە مێژووی قووڵ و كاریگەریە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی بنەماڵەی نوجێفیەكان، لە خودای مەزن پاڕایەوە كە كۆچكردوو بخاتە بەر لێبووردەیی و ڕەحمەتی خۆی و سەبوری و دڵنەوایی بە كەسوكار و ئازیزانی ببەخشێت.
شێخ خەنجەر جەخت دەكاتەوە لەمافی گەڕانەوەی ژنەئاوارەكان و سڵاو بۆ ژنانی فەلەست...
حزبی سیادە داوادەكات تا یاسای لێبووردنی گشتی دەردەچێت سزای لەسێدارەدان ڕابگیر...
شێخ خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم ئەبی حەنیفە دەكات لە ئەعزەمیە