شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی كرد لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا؛ بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە دەرچوانی دامەزراوەی خەنجەر بۆ پەرەپێدانی زانستی.
هەردوولا باسیان لە ڕێگەكانی پێشخستنی پەیوەندیەكانی عێراق و ئەوروپا كرد لە بوارەكانی ڕۆشنبیری و ئابوریدا، باڵیۆزەكە جەختی كردەوە لە قووڵیی پەیوەندییەكان و هەوڵی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بۆ بەشداربوونیان لە سەقامگیریی و پێشخستنی عێراقدا.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر ستایشی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەوروپای كرد و هیوای پتەوتركردنی خواست، بەتایبەت لەبوارەكانی ئابوری و فێركردندا، ئاماژەی بەوەیشدا كە سەقامگیریی عێراق دەرفەت بۆ وەبەرهێنان و كۆمپانیا ئەوروپیەكان دەڕەخسێنێت.
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕووداوەكانی ناوچەكە كرا، بەتایبەت دۆخی فەلەستینی داگیركراو، شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر پێویستی هەوڵەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر غەزە و ئاماژەی دا بە بایەخی هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ لە كەرتی غەزە و پوختەیەكیشی دەربارەی ڕۆڵی دامەزراوەی خەنجەر بۆ پەرەپێدانی زانستی پێشكەشكرد لە دەرچواندنی توانا و دەرفەتی هاوكاریی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا لە بوارە زانستی و ڕۆشنبیریەكاندا.
لەگەورەترین گردبوونەوەی هەڵبژاردندا لەدیالە.. شێخ خەنجەر بۆ جەماوەر: پارێزگار...
شێخ خەمیس خەنجەر داوادەكات لەمانگی موحەڕەمدا یاسای لێبووردنی گشتی هەواربكرێت
شێخ خەنجەر بانگهێشتێكی ئەمیری مشاهەدە قبووڵدەكات و ئامادەی كۆنگرەیەكی فراوانی...