شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە شاندێكی كۆڕی فیقهی عێراقی بۆ گەورەزاناكان كە پێكهاتبوون لە دكتۆر عیماد محەمەد عەلی، دكتۆر عەبدولكەریم خەزرەجی، دكتۆر تەها زەیدی و دكتۆر مەحمود قەیسی.
لەدیدارەكەدا ئەركەكانی كۆڕی فیهی لە هەردوو بواری "دەعوە و ئیرشاد" و میكانیزمەكانی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی ڕێبازی ڕاستی ئایینی خرانەڕوو و باسیان لە ئاڵنگاریە ناوخۆیی و دەرەكیەكان كرد كە نەگۆڕاوە ئیسلامییەكان دەكەنە ئامانج لەڕێی شێواندن و پەراوێزخستنیانەوە، هەروەها باسیان لە بایەخی هۆشیاركردنەوەی ڕای گشتی كرد دەربارەی ئەو نەگۆڕاوە ئاینییانە و چۆنیەتی پاراستنیان وەك ناسنامە و كەلتووری كۆمەڵگەی عێراقی.
شاندی كۆڕی فیقهی پێزانینی خۆی دەربڕی بەرامبەر هەوڵەكانی شێخ خەمیس خەنجەر لە چارەسەركردنی ناكۆكیە سیاسیەكان و كەمكردنەوەیان لەڕێی دەستپێشخەریە ئەرێنی و ئامانجدارەكانیەوە كە دەبنە هۆی یەكخستنی ڕێز و گوتاری ڕۆڵەكانی كۆمەڵگەی عێراق.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەبۆنەی یادی 78 ساڵەی ...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕائد عەبد دەكات لە كەركوك
شێخ خەنجەر لەگەڵ سەركردە و پاڵێوراوانی حزب لە كەركوك كۆبووەوە