شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە بەغدا پێشوازیی كرد لە ئەندامانی فراكسیۆنی موبادەرە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی؛ بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی ڕێگەكانی یەكلاكردنەوەی قەیرانی بۆشایی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و دواگۆڕانكاریەكانی بزافی سیاسی و ئەو دیالۆگانەی ئێستا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی دیكەدا دەكرێن.
ئەندامانی فراكسیۆنی موبادەرە بەرەوپێشچوونەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بۆ شێخ خەنجەر باسكرد و شێخ خەنجەر ستایشی هەوڵەكانیانی كرد بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە و دەستپێكردنەوەی كاری پەرلەمان، جەختیشی كردەوە لە بایەخی جێگیریی دامەزراوەی یاسادانان و بۆ گێڕانی ڕۆڵی یاسایی و چاودێریكردن بە كارایی.
شاندی میوان ڕۆڵی شێخ خەنجەریان بەرزنرخاند لە یەكخستنی دیدوبۆچوونەكان و یەكخستنی ڕیزەكان بۆ دەربازبوون لە دۆخی داخراویی سیاسی، هەروەها دەستخۆشیی ئەو دەستپێشخەریەیشیان لێكرد كە هەفتەی ڕابوردوو پێشنیاری كرد بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە و جێبەجێكردنی پاكێجی ڕێككەوتنە سیاسیەكە بۆ هێنانەدیی داخوازیی خەڵكی ناوچە ڕزگاركراوەكان.
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی لە خێزانی وەقفی سوننی دەكان بۆ كۆچی دوایی دكتۆر ئەحمەد عە...
شێخ خەنجەر: دادگایكردنی سەرانی قەوارەی زایۆنی سەركەوتنی دادوەری و مافەكانی مر...
شێخ خەمیس خەنجەر و سەركردە و پەرلەمانتارانی سیادە لەهەولێر لەگەڵ بەڕێز مەسعود...