هۆزی سادەی حەدیدی لە نەینەوا لە میوانخانەی سەرۆكی گشتییان شێخ لەتیف وەرشان؛ پێشوازییان كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە پیاوماقوڵانی پارێزگاكە؛ بۆ تاوتوێكردنی دیارترین دۆسیە گرنگەكانی پارێزگای نەینەوا.
شێخ خەمیس خەنجەر ستایشی پێشكەوتنەكانی نەینەوا و سەقامگیریەكەی كرد سەرەڕای كارەساتەكانی تیرۆر، جەختی كردەوە كە هەردوو دۆسیەی دەستگیركراوەكان و ونكراوەكان و پەسەندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی لەكارە لەپێشینەكانی حزبی سیادەن، ئاماژەی دا بە بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی بێسەروشوێنكراوەكان و ئازادكردنی بێتاوانەكان.
لایخۆیەوە شێخ لەتیف وەرشان باسی لە چارەسەركردنی بازاڕسازیی بەرهەمی گەنمی كرد بە ڕەزامەندیی وەزیری بازرگانی لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی بەبازاڕكردن و كردنەوەی گۆڕەپانی نوێ و خەرجكردنی شایستەی جووتیاران بۆ پشتگیریكردنی كشتوكاڵ لە نەینەوا.
هەروەك شێخ خەمیس خەنجەر سوپاسی شێخ وەرشان و پیاوماقووڵانی نەینەوای كرد لەپای هەوڵەكانیان بۆ یەكخستنی ڕیز و گوتاری هەموان، جەختی لە پشتیوانیی خۆیشی كردەوە بۆ پتەوكردنی یەكێتی عێراقییەكان و بەردەوامیدان بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان و هەستانەوەی شارەكانی پارێزگاكە بەرەو باشتر.
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە شێخ و پیاوماقوڵانی هۆزی كوبەیسات دەكەوێت
شێخ خەنجەر: دادگایكردنی سەرانی قەوارەی زایۆنی سەركەوتنی دادوەری و مافەكانی مر...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...