بۆ ڕاوەستان لەسەر ناڕەزایی پارێزگاكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە باری خزمەتگوزاریەكان، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی دیوانی پارێزگای نەینەوای كرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا عەبدولقادر دەخیل-ی پارێزگارەوە پێشوازیی لێكرا بۆ تاووتوێكردنی دیارترین ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
لەمیانەی سەردانەكەدا شێخ خەنجەر ئەوەی خستەڕوو كە بەهۆی جەنگ لەگەڵ داعش؛ نەینەوا تووشی وێرانكارییەكی زۆر بووە، جەختی لە هەوڵەكانی كردەوە لەپێناو پێشكەشكردنی پشتیوانیی پێویست بۆ هەستانەوەی ژێرخان و گێڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە شارەكانی سەر بە پارێزگاكەدا.
لەلایەكی تری دیدارەكەدا سەرۆكی حزبی سیادە پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی ئامادەسازیی دۆخێكی لەبار و گونجاوی ژیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بەرەو ناوچە سەرەكییەكانی خۆیان و بۆئەمەیش بەردەوامیی هەوڵەكانی خۆیی ڕوونكردەوە لەپێناو پشتگیریكردنی ئەم توێژە زەرەرمەندە و داخستنی دۆسیەی ڕاگواستن و دەرەنجامە كارەساتبارەكانی و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان تا بتوانن دووبارە بكەونەوە ژیانی ئاسایی و دابینكردنی پێداویستیەكان بۆیان.
لایخۆیەوە دەخیل سوپاسی شێخ خەنجەری كرد لەپای بایەخدانی بە دۆسیە مرۆیی و خزمەتگوزاریەكان و ئەوەی پێشكەشی كردووە و پێشكەشی دەكات بۆ خەڵكی نەینەوا هەر لەسەرەتای نەهامەتیی ڕاگواستنیانەوە تا ئەمڕۆ.
شێخ خەنجەر: دادگایكردنی سەرانی قەوارەی زایۆنی سەركەوتنی دادوەری و مافەكانی مر...
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە
شێخ خەنجەر پێشوازی لە كەسایەتی و پیاوماقووڵانی یوسفییە دەكات