شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە هۆشداریی دا لە بڵاوبوونەوەی برسێتییەكی ڕاستەقینە لەناو دانیشتوانی باكووری غەزەدا بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و گەمارۆوە و جەختی كردەوە كە ئەم هۆشدارییانە وەك دوا زەنگی ئاگاداركردنەوە وایە بۆ هەموو وڵاتان و ڕێكخراوە مرۆییەكان.
هەروەك شێخ خەنجەر ئاماژەی بەپێویستیی هەوڵە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان كرد بۆ كردنەوەی دەروازە و ڕێڕەوە ئاسمانییەكان بۆ گەیاندنی خۆراك لەپێناو ڕێگرتن لە تیاچوونی هەزاران منداڵ و ژن و كەسانی بەتەمەن لەبرس و نەخۆشیدا و جەختی كردەوە كە بەرپرسیارێتیەكە لەم بارەیەوە هاوبەشیی هەموانە و پێداگریی لە بایەخی جووڵەی خێرا و بەپەلەكرد بۆ گەیاندنی پشتیوانیی پێویستی مرۆیی بۆ دانیشتوانی غەزە.
هەروەها شێخ خەنجەر دووپاتیكردەوە كە پێویستە هەوڵە مرۆییەكان هاوتای هەمان گرنگیدان بن بە نێوەندگیری و گفتوگۆكانی تایبەت بە ڕاگرتنی دوژمنكاریی سەر غەزەی خۆڕاگر و داوای لە هەموو لایەك كردەوە بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن و كاربكەن بۆ ڕزگاركردنی گیانەكان و كەمكردنەوەی نەهامەتییە مرۆییەكان لە كەرتی غەزە.
شێخ خەنجەر لەمیانەی دیداری ساڵانەیاندا لەگەڵ پۆلێك لە دەرچوانی دامەزراوەی خەن...
شێخ خەنجەر پێشوازیی كرد لە شاندی كۆڕی فیقهی عێراقی بۆ گەورەزاناكان
شێخ خەنجەر سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كامپی ئاوارەكان لە ڕەفح و داوای بایكۆتكردنی ...