شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی كرد و لە خودای گەورە پاڕایەوو كە بەخێر و ئاسایش و ئاشتی بەسەر ئوممەتەكەماندا تێپەڕێت.
شێخ خەنجەر پشتیوانی و هاوكاریی خۆیی دووپاتكردەوە لەگەڵ گەلەكەمان لە غەزە و فەلەستین و ستایشی خۆڕاگرییانی كرد لەبەرامبەر دوژمنكاریی بەردەوامی قەوارەی داگیركەر، هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵە ئازایانەی كرد كە بەرگریی لە خاك و مافەكانیان دەكەن و بڕوایان بەسەركەوتنی خۆیان هەیە.
هەروەك شێخ خەنجەر داوای لە یەزدانی مەزن كرد نەتەوەكەمان بپارێزێت و هێز و ئارامیی پێببەخشێت، هەموو ساڵێك بەخێر و خۆشی بێت و جەژنی قوربان بەخێر و بەرەكەتەوە بۆ هەموان بێت.
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی مستەفا لە عامریەی بەغدا دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر چاودێریی هەڵمەتی "لێشاوی خێرە گەورەكە" دەكات بۆ دابەشكردنی ك...
شێخ خەنجەر لە بەغدا چاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەكەوێت