شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پیرۆزبایی لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و خێزانی میدیایی عێراقی كرد بەبۆنەی جەژنی نیشتیمانیی ڕۆژنامەگەریەوە و ستایشی زۆری ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەی كرد لە كۆمەڵگەدا.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە بایەخی ڕۆڵی دەسەڵاتی چوارەم بۆ چاودێری و چاكسازی و گواستنەوەی ڕاستیەكان، ئاماژەی بەوەیشدا كە ڕۆژنامەگەریی عێراقی سەدان قوربانیی ڕاستەقینەی داوە لە كارمەندانی بواری میدیادا، هەروەك ستایشی ڕۆڵی ڕۆژنامەی ئازادی كرد لە گواستنەوەی تاوانەكانی قەوارەی داگیركەر لە غەزە، سەدان شەهید و برینداری خێزانی ڕۆژنامەگەریی بیرهێنایەوە كە ژیانی خۆیان كردە قوربانی لەپێناو دۆزی فەلەستین و ڕزگاركردنی یەكەم قیبلەكان و سێیەم حەرەمەینی شەریفەین.
هەروەها شێخ خەنجەر ئومێدی بەردەوامیی پەرەپێدانی ڕۆڵی ڕۆژنامەی ئازادی خواست لە گواستنەوەی ڕاستیەكان و بەرگریی لە مافی گەلان، پێداگریشی كرد لەپێویستیی پشتگیری و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان كە ڕووبەڕووی مەترسیەكان دەبنەوە لەپێناو گەیاندنی پەیامە پیرۆزەكانیاندا.
شێخ خەنجەر لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوكدا شایستەكانی قۆناغی داهاتوو تاووتوێ دەكا...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە فەخامەتی سەرۆك كۆمار عەبدوللـەتیف ڕەشید دەكەوێت
شێخ خەنجەر بریندارەكانی فەلەستین لە نەخۆشخانەكانی بەغدا بەسەردەكاتەوە