شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینیی لە مزگەوتی ئەلعەباس كرد لەناوچەی عامریەی خۆرئاوای بەغدای پایتەخت.
دوای نوێژ، شێخ خەنجەر بەشداریی كرد لە هەڵوێستەیەكی هاوكاریی میللی لەگەڵ كەسوكارمان لە غەزە و ڕەفح كە خەڵكی ناوچەكە لەژێر دروشمی "فەلەستین دۆزمانە" ڕێكیانخستبوو وەك سەركۆنەكردنێكی تاوانەكانی زایۆنیی دوژمنی ملهوڕ دژی مرۆڤایەتی و بەردەوامیدانی بە پێشێلكاریە ئابڕووبەرەكانی دەرهەق بە خەڵكی بێتاوان.
ئامادەبوان سەركۆنەی بێدەنگیی نێودەوڵەتیشیان كرد بەرامبەر ئەو تاوانە بەردەوامانە و داوایان لە حكومەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان كرد بەجددی كار بۆ كۆتاییهێنان بەو دوژمنكاریە بكەن و هەڵوێستی یەكلاكەرەوە بنوێنن بەرامبەر تاوانەكانی قەوارەی داگیركەر.
شێخ خەمیس خەنجەر دەبێتە میوانی كوردەكانی زەوبەع لە یوسفیە بۆ پشتگیریی لە مامۆ...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە دكتۆر ئەیاد عەلاوی دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا لە بەغدا