بۆ تاووتوێكردنی تەواوی دۆسیە گرنگەكان و خاڵە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.
لە میانەی دیدارەكەدا باس لە سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدای پایتەخت و دیدارەكانی كرا لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسیەكان و ڕەنگدانەوەی كۆبوونەوەكانی لەسەر كۆی مەسەلە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و ڕێگاكانی پتەوكردنی هەڵوێستەكان لەنێوان هەموو هاوبەشەكاندا لەڕێی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی لەچوارچێوەی یاسا و دەستووردا بۆ نزیكخستنەوەی لێكگەیشتنەكان لەنێوان هەردوو حكومەتی كوردستان و فیدراڵی بەرامبەر مەسەلە نیشتیمانیەكان.
شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لەسەر پێویستی ڕێكخستنی هەڵوێستەكان لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی سیادە بەرامبەر مەسەلە گرنگەكانی تایبەت بە حكومەت و گەلی عێراق، لەپێش هەموویانەوە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و كۆتاییهێنان بە گرفتی بەتاڵیی پۆستی سەرۆكی دەسەڵاتی یاسادانان و بەڕیوەبردنی بە وەكالەت. هەروەها گرنگیی پەسەندكردنی بودجە بەبێ دواكەوتن بەئامانجی جێبەجێكردنی پرۆژە تەواونەكراوەكان كە بۆ ژیانی هاووڵاتیان پێویستن و دەستپێكردنی كار و پرۆژەی تازەی خزمەتگوزاریی حكومەت لە هەموو پارێزگاكانی وڵاتدا.
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...
شێخ خەنجەر پێشوازیی دەكات لە عەزیز ڕەبیعی سەرۆكی ڕەوتی هێڵی نیشتیمانی
لە چەند كۆبوونەوەیەكدا شێخ خەنجەر میوانداریی سەدان شێخ و پیاوماقووڵی بەغدای پ...