وەك پشتیوانییەك لە دۆزی فەلەستین و مافی گەلەكەی لە بەرەنگاربوونەوەی داگیركاریی زایۆنی، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی ئەو بریندارانەی فەلەستینی كردە كە لە نەخۆشخانەكانی بەغدا چارەسەر وەردەگرن، ئەوانەی كە ڕاستەوخۆ بەهۆی بۆردوومانی دڕندانەی دوژمنانەوە بۆ سەر كەرتی غەزە برینداربوون.
شێخ خەنجەر لەمیانەی قسەكردنی لەگەڵ بریندارەكاندا ئامادەیی خۆیی دەربڕی بۆ هەر پێویستیەكی چارەسەركردنیان و سەركۆنەی تاوانەكانی جەنگی كرد كە قەوارەی داگیركەر دەرهەق بە كەسوكارمان لە فەلەستین ئەنجامی دەدات، ئاماژەیدا بەهەوڵەكانی خۆی و هەموو كەسانی بەشەرەف بۆ گوشارخستنە سەر دادگا نێودەوڵەتیەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان لەپێناو ڕاگرتنی ئەو دوژمنكاریە و سەركۆنەكردنی ئەنجامدەرانی كوشتوبڕەكان دەرهەق بە فەلەستینیەكان، داوای لە هەموو ڕژێمە عەرەبی و ئیسلامیەكان كرد كە هەموو شێوەكانی پەیوەندی و هاوكاریی لەگەڵ قەوارەی داگیركەردا بپچڕێنن كە مافەكانی گەلەكەمانی لە فەلەستین زەوتكردووە.
بریندارەكانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ سەرۆكی حزبی سیادە و حكومەت و گەلی عێراق بەگشتی؛ بەرامبەر ئەوەی پێشكەش بە فەلەستین و گەلە خۆڕاگرەكەی دەكەن لە پشتگیری و پشتیوانی و هاریكارییان بەرامبەر دوژمنكاریی بەردەوامی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەزە.
شێخ خەنجەر پشتگیریی بڕیارەكەی توركیا دەكات و داوای پچڕانی پەیوەندیی بازرگانی ...
شێخ خەنجەر لە كۆنگرەی سەرەكیی هەڵبژاردنی كەركوك: تاقە دەنگێكیش بەفیڕۆمەدەن چو...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی نووسینگەی ئەریج جەمیلی سەركردە لە هاوپەیمانی سیادە د...