بۆ لابردنی لەمپەرەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای كەركوك، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، ئامادەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كرد و سێیەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی نوێنەری پێكهاتەكانی پارێزگاكە بوو كە لەناو ئیئتیلافی ئیدارەی كەركوكدان.
ئامادەبوان هەوڵ و ڕاوێژەكانی خۆیان خستەڕوو بەئامانجی پەسەندكردنی پاكێجی ڕێككەوتنی سیاسی و شێوازی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی بەپێی یاسا؛ بۆ پاراستنی ڕایەڵەی كۆمەڵگەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە كە كەركوكی پێدەناسرێتەوە و دوور لە هەر پەراوێز و كەنارخستنێك كە خزمەتكردنی هاووڵاتیان پەكدەخات و كاروانی ئاوەدانی ڕادەگرێت.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە دووركەوتنەوە لە هەر بێنەوبەرەیەك كە ببێتە هۆی دواخستنی كاری ئەنجومەن و تێكدادنی دۆخی ئەمنی و سیاسی كە بەخراپ بەسەر خواستی ڕۆڵەكانی كەركوكدا دەشكێتەوە، هەروەها پێویستیی پێشخستنی ئەو ڕێككەوتنەی كە كۆبوونەوەكەی لێبەرهەمهات بۆ نزیكبوونەوەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاكە و دەستكردن بە ڕێكارە دەستووریەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و پەسەندكردنی بەندەكانی ئەو كارتی ڕێككەوتنە سیاسیەی كە لایەنەكانی پێكهێنەری ئیدارەی دەوڵەت دایانناوە.
شێخ خەنجەر بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی دەربارەی هێرشەكەی سەر ڕەفح بەڕەنگدان...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە بەڕێز ئەنیل عەنان باڵپۆزی نوێی توركیا لە بەغدا د...
شێخ خەنجەر لە بارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی لە تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەو...