شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەكۆنەی بەئامانجگرتنی كامپی ئاوارەكانی لە ڕەفح كرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم تاوانەی كە داگیركەر دەرحەق بەخەڵكی غەزە دەیكات دژایەتیكردنی بڕیارەكانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەكان و لێدانی هەموو یاسا زەمینی و ئاسمانیەكانە.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە كە سووتاندنی ژن و منداڵ لە ڕەفح تاوانێكی تری قێزەونە و دەچێتە ناو تۆماری تاوانەكانی داگیركەرەوە لەو جەنگە بەردەوامەیدا دژی گەلی فەلەستین، ئاماژەی بۆئەوەیش كرد كە ئەم كارە دڕندانانە پێویستی بە هەڵوێستێكی توندی كۆمەڵی نێودەوڵەتیە بۆ ڕاگرتنی ئەم دوژمنكاریە بەردەوامە.
هەروەك شێخ خەنجەر داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد كە مامەڵەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ زایۆنیی داگیركەردا ڕابگرن چونكە ئەوە كەمترین هەنگاوێكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنكاری و ئەو جەنگی لەناوبردنەی دەرهەق بە گەلی فەلەستین پەیڕەوی دەكات.
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بەغدا پێشوازیی لە ستیفن هیچن باڵیۆزی ب...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی كۆڕی فیقهیی گەورەزانایان لە نەینەوا دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی بەڕیز حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی دەكات