شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پێشوازیی كرد لە بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی كە داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ڕەفح دەكات، وایدادەنێت كە ئەم بڕیارە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ئازادیخوازانی هەموو جیهانە كە تاوانەكانی داگیركاریی سەر غەزە ڕەتدەكەنەوە.
هەروەها شێخ خەنجەر ئاماژەی دا بە گرنگیی بڕیارەكە لە ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و جەختی لەوەكردەوە كە دەبێت حكومەتەكەی نەتانیاهۆ لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەكاندا لێپرسینەوەی لەگەڵدابكرێت بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی قڕكردنی بەكۆمەڵ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی.
هەروەك شێخ خەنجەر داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە و كاركردن لەسەر تاوانە بەردەوامەكانی دژ بە گەلی فەلەستین، پێداگریی لە پابەندبوونی حزبی سیادەیش كردەوە لە پشتگیریكردنی مافەكانی گەلی فەلەستین و دابینكردنی ژیانێكی بەشكۆ و ئارام بۆیان.
شێخ خنجەر پێشوازیكرد لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق
شێخ خەنجەر پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك لە كاندیدەكانی پارێزگای ئەنبار
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی دكتۆر ئیسماعیل نەجم سەرۆكی بزووتنە...