بۆ بەردەوامیدان بە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەكە، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیی كرد لە بەڕێز سوڵتان بن موبارەك كوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لەعێراق، بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی دواگۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دیارترین مەسەلە هاوبەشە ئیقلیمیەكان.
لە دیدارەكەدا ڕێگاكانی پێشخستنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان لە بوارە جیاجیاكانی ئابووری و سیاسی تاووتوێكرد كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی برا بكات و كاردانەوەی ئەرێنیی لەسەر ناوچەكە هەبێت و قەیرانەكان چارەسەر بكات، بە ڕەچاوكردنی سەنگی قورسایی و ڕۆڵی گرنگی بەغدا و دەوحە.
لە كۆتایدا سەرۆكی حزبی سیادە سوپاسی دەوڵەتی قەتەری كرد لەپای هەڵوێستی مەردانەی مرۆیی بەرامبەر دۆزی فەلەستین و ڕۆڵی لە پشتیوانی گەلی فەلەستین لە هەموو بوارەكاندا و پابەندبوونی بەبنەما ئەخلاقی و یاسا نێودەوڵەتیەكان كە دەستدرێژیی زایۆنی لەسەر غەزە ڕادەگرێت و ئازادیی گەلان و مافەكانیان و ژیانێكی ئاشتیانە دەستەبەر دەكات.
شێخ خەنجەر یادی دەیەمین ساڵەی شەڕی یەكەمی فەلوجە بیردێنێتەوە
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە شێخ حامد عەبدولعەزیز سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی...
شێخ خەنجەر ئامادەی گربوونەوەیەكی هەڵبژاردن دەبێت لە دۆرە بۆ پشتیوانی لە بەرژێ...