شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پرسەنامەیەكی ئاراستەی كۆماری ئیسلامی لەئێران، بە سەركردایەتی و گەلەكەیەوە، كرد، بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدللـەهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیانەوە.
لە تویتێكی "ئێكس"دا شێخ خەمیش خەنجەر دەڵێت "الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ"، هاوخەمیی خۆیشی لەم كارەساتەدا لەگەڵ گەلی ئێران دەربڕی.
هەروەها شێخ خەنجەر دەڵێت:"لەم كارەساتەدا هەموو هاوكارییەكی خۆمان لەگەڵ گەلی ئێرانی برا دەردەبڕین و لەخوا دەپاڕێینەوە كۆچكردوان بخاتە بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاریان ببەخشێت".
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی هێرشەكانی زایۆنی بۆسەر بەیروت و غەزە دەكات
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە عێراقییەكان دەكات و ئومێدی ئازادی بۆ گە...
شێخ خەنجەر بەبۆنەی ڕۆژی دادوەریی عێراقییەوە:"دادوەری دەمەوانەی ئەمان و پایەی ...