بۆ پتەوكردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناوچەكە، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا لەعێراق و گرنگترین بابەتە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێ كرد.
هەردوولا ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی عێراق-توركیایان لە هەموو كایەكاندا باسكرد، بەتایبەت لە بوارەكانی كەلتووری و ئابووری و كەرتە زیندەگیەكاندا و هەنگاونان بەرەو جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان كە بە شادەماری ئابووریی بۆ عێراق و توركیا دادەنرێت بەرەو ئەوروپا و جیهان چونكە كاریگەریی ئەرێنیی دەبێت لە وەبەرهێنان و بازرگانیدا.
هەروەها هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر بایەخی بەردەوامیی پەیوەندیەكان لە بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیە هاوبەشانەی كە خزمەتی گەلانی هەردوو وڵات دەكەن، لەپێش هەموویانەوە دۆسیەی ئاو و ئاسانكاریی بۆ چوونی عێراقییەكان بۆناو توركیا و هەناردەكردنی نەوت، هەروەها جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە ئابووریەكان كە لە دوایین سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا بۆ بەغدا واژۆكران.
لایخۆیەوە بەڕێز گونای هەوڵەكانی حزبی سیادە و شێخ خەنجەری سەرۆكی بەرزنرخاند لە چەسپاندنی پەیوەندیەكانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا و وڵاتانی دراوسێدا كە هەوڵی بێووچانی داوە بۆ بەدیهێنانی ئارامی و سەقامگیریی ئیقلیمی و پەرەپێدانی لە بواری ئابووریدا.
شێخ خەنجەر لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوكدا شایستەكانی قۆناغی داهاتوو تاووتوێ دەكا...
شێخ خەنجەر بەشداریی لە دیدارێكی ڕاوێژكاریی هۆزی ئەلبوعیسا دەكات و جەخت لە یەك...
شێخ خەنجەر: شانازیی بە ناسنامەی ئیسلامیمانەوە دەكەین و داوا لە هاووڵاتیان دەك...