شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە كاندیدەكانی پارێزگای ئەنبار كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی ئەنجومەنی پارێزگاكان پاڵاوتووە.
لەدیدارێكدا كە لەبارەگای شێخ خەنجەر لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە ئامادەكارییەكانی بەربژێرەكان كرا بۆ پێگەی بەرپرسیارێتی و توانایان بەسەر دابینكردنی پێداویستییەكانی پارێزگاكەدا بەتایبەت لەڕووی باشكردنی بوارەكانی گوزەران و خزمەتگوزاری.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر پێویستیی بەشدارییەكی كارا لە هەڵبژاردنەكاندا و ڕای گشتیی بۆ ئەوە هاندا كەسانی لێوەشاوە هەڵبژێرن كە بتوانن ویست و داواكارییەكانی هاووڵاتییان بەدیبێنن و هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان و دابینكردنی خزمەتگوزارییەك كە شایستەی دانیشتوان و ئاییندەی پارێزگای ئەنبار بێت.
لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق بەتایبەت لەگەڵ نزیكبوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا، تاووتوێ كرا.
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر سەر...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی نووسینگەی ئەریج جەمیلی سەركردە لە هاوپەیمانی سیادە د...