شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە هەڵوێستی خۆی دەربڕی بەرامبەر ڕووداوەكانی ناو دانیشتنی دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، ستایشی پیادەكردنی دیموكراسیی كرد و ڕەخنەی لەو ئاژاوە و شەڕەیش گرت كە لەمیانەی دانیشتنەكەدا ڕوویاندا.
شێخ خەنجەر ستایشی پەرلەمانتارە ژن و پیاوەكانی كرد كە بەشداریی دانیشتنی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بوون، بە نموونەیەكی پیادەكردنی دیموكراسی لەقەڵەمی دا كە پەنابردنە بۆ سندوقی دەنگدان بۆئەوەی متمانە بەیەكێك لە بەربژێرەكان بدرێت، جەختیشیكردەوە ئەم پەییادەكردنانە ڕەنگدانەوەی گیانی دیموكراتی و پتەوكردنی بەهاكەیەتی لەعێراقدا.
لەگەڵ ئەوەیشدا شێخ خەنجەر ناڕەزایی خۆیی لەڕەفتاری هەندێك لە پەرلەمانتاران ڕاگەیاند كە لەدانیشتنەكەدا پەنایان بردە بەر شەڕ و پەلاماردانی یەكێك لە سەرۆكی فراكسیۆنەكان. ڕوونیكردەوە كە ئەو پەرچەكردارەی لە پەرلەمانتارێكەوە كرا ناشایستە بوو و بووە هۆی پەرەسەندنی ئاژاوەیەك كە شایانی عێراق و گەلی عێراق نیە.
هەروەها شێخ خەنجەر ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد كە ئەو ڕەفتارە ناجۆرانە بەخراپ دەشكێنەوە بەسەر دەسەڵاتی یاسادانان و سیستمی دیموكراتی لە عێراقدا، داوای لە هەموو پەرلەمانتارانیش كرد ئارام بن و ڕێزی یەكتری بگرن و بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە كاربكەن كە شایانی ئەو ئەركەیە پێیان سپێردراوە.
شێخ خەنجەر سوپاسی دەوڵەتی قەتەر دەكات
شێخ خەنجەر پشتگیریی بڕیارەكەی توركیا دەكات و داوای پچڕانی پەیوەندیی بازرگانی ...
شێخ خەنجەر: پشتیگیریی سودانی دەكەین بە سەپاندنی ئاسایش و ڕێگرتن لە پەلاماردان...