لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و كردنەوەی ئاسۆیەكی فراوانتری هاوكاریی؛ شیخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای حزب لە بەغدا؛ پێشوازیكرد لە بەڕێز ستیفن هیچن باڵێۆزی بریتانیا لە عێراق و باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەكانی نێوان عێراق و شانشینی یەكگرتوو كرد.
لەمیانەی دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لە سەروەریی عێراق و پێویستیی كردنەوەی دەروازەكانی وەبەرهێنان لەبەردەم كۆمپانیا بریتانیەكان بۆ هەستانەوەی بواری ئاوەدانكردنەوەی وڵات و هاوشانبوونەوەی پێشكەوتنی جیهانی لە شۆڕشی بونیادی هاوچەرخ، هەروەها پێشخستنی پەیوەندیە كەلتوریەكان لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
شێخ خەنجەر باسی لە قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و ڕوونیكردەوە كە چارەسەركردنی ئەم قەیرانە و پڕكردنەوەی بۆشایی یاسادانان، كە سەرپێچییەكی یاساییە، نزیكبووەتەوە وەك دادگای فیدراڵی پەسەندی كردووە، ئاماژەی بەوەیشدا كە ویستێك لای زۆرینەی هێزە سیاسیەكان هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتانە.
لایخۆیەوە باڵیۆزی بریتانیا ستایشی هەوڵەكانی شێخ خەنجەری كرد بۆ نزیكخستنەوەی بیروڕای هاوبەشە سیاسیەكان لە عێراق لەپێناو كۆتاییهێنانی ناكۆكیەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق.
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...
شێخ خەنجەر نوێژی هەبنی لە غەزالیە دەكات و سەركۆنەی دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزیی...
شێخ خەمیس خەنجەر دەستپێكردنی وەجبەی "غەزە شانازیە"ی لە دیداری دەرچوانی دامەزر...