شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی داخستنی نووسینگەی دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەكان دەكات لە خاكی داگیركراوی فەلەستیندا، لەناویاندا نووسینگەی كەناڵی جەزیرە كە بەبڕیاری حكومەتی داگیركەر داخراون.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە ئەوەی قەوارەی زایۆنی لە "ئازادیی ڕادەربڕین" بانگەشەی بۆ دەكات هیچ نیە جگە لە یەكێك لەو درۆیانەی خەڵتانی خوێنی قوربانیەكانی فەلەستینن، ئاماژەی بۆئەوەیش كرد كەناڵی جەزیرە گرنگترین پەنجەرەی میدیاییە كە تاوانەكانی دوژمنكاریی ئیسرائیل لە غەزەی خۆڕاگر دەگوازێتەوە و ئەم داخستنانەیش ئاماژەن بۆ ئەنجامدانی كوشتاری دیكە بەتایبەت لە ڕەفح.
هەروەك شێخ خەنجەر پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئازادیی ڕؤژنامەوانی و مافەكانی مرۆڤ دەردەبڕێت و داوای گوشاری نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلكارییە مەترسیدارانە بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین لە ناوچە داگیركراوەكاندا.
شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی كۆڕی فیقهیی گەورەزانایان لە نەینەوا دەكات
شێخ خەنجەر بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی دەربارەی هێرشەكەی سەر ڕەفح بەڕەنگدان...