شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لەڕۆژی جیهانیی ئادزادیی ڕۆژنامەوانیدا یادی قوربانیەكانی ڕۆژنامەنووسانی بیرهێنایەوە كە گیانی خۆیان بەخشی لەپێناو گەڕان بەدوای ڕاستگۆیی و گواستنەوەی وشەی ڕاست بۆ گەلەكەیان.
شێخ خەنجەر قوربانیانی خێزانی ڕۆژنامەوانی لەعێراق یادكردەوە كە لەماوەی دوو دەیەی ڕابوردوودا زیاتر لە 500 ڕۆژنامەنووس گیانیانلەدەستداوە. هەروەها قوربانیانی غەزە لەماوەی دوژمنكاریەكەی ئەم دواییەی زایۆنیدا كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 130 ڕۆژنامەنووس لەماوەی شەش مانگدا.
شێخ خەنجەر سڵاو و پێزانینی خۆیی ئاراستەی شەهیدانی ڕاستەقینەی ڕۆژنامەوانی لە عێراق و فەلەستین كرد و جەختی كردەوە لە گرنگیی ڕۆڵی ڕۆژنامەوانیی ئازاد و سەربەخۆ لە گواستنەوەی ڕاستییەكان و پاراستنی بەهای دیموكراتی و مافەكانی مرۆڤ.
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پرسەی ئال نوجێفی دەكات لە هەولێر
شێخ خەنجەر سەركۆنەی دوژمنكاریی زایۆنی دەكات و داوای یەكهەڵوێستی دەكات بۆ پشتی...
شێخ خەنجەر سەركۆنەی ڕەفتارەكانی نەتانیاهۆ دەكات و داوادەكات لێپرسینەوە لە كەن...