شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، سەردانی فەخامەتی سەرۆك كۆمار دكتۆر عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشیدی كرد بۆ تاووتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی پەیوەست بە دۆخی گشتیی وڵاتەوە.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چەندین دۆسیەی پەیوەست بە دۆخی گشتی وڵات و جەختكردنەوە لە ڕۆڵی فەخامەتیان لە پاراستنی دەستوور و گرنگیی یەكلاكردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەكان، لەپێش هەموویانەوە جێبەجێكردنی پەڕەی ڕێككەوتنی سیاسی و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی.
لایخۆیەوە سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لە گرنگیی هەنگاونانی پراكتیكی دەربارەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ڕیگریی لە بەزاندنی یاسا و دەستوور، چونكە ئەم پۆستە بایەخی زۆری هەیە لە چەسپاندنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان و چاودێریكردنی كاری دەسەڵاتی جێبەجێكردن.
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای گشتیی حزبی سیادەی لە ڕومادی كرد
شێخ خەنجەر لەیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا پیرۆزبایی لە وەزارەتی ناوخۆ دەكا...
شێخ خەنجەر لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوكدا شایستەكانی قۆناغی داهاتوو تاووتوێ دەكا...