شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، سەردانی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی كرد لە بارەگای خۆی لە بەغدای پایتەخت.
لەدیدارەكەدا باس لە دۆخی گشتیی وڵات و دوا پەرەسەندنەكانی گۆڕەپانی سیاسی كرا، لەپێش هەموویانەوە بابەتی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی شایستە دەستووری و یاساییەكان، هەروەها گرنگیی پێشخستنی بەرژەوەندیی گشتی لە تەواوكردن و دانانی یاسا گرنگەكان كە خزمەت بە هاووڵاتیان بكات و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا، تەوەرەكانی تری دیدارەكە بوو.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە پێویستیی هەمئاهەنگی و هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەموو لایەنە سیاسیەكان بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان و پشتگیریی ڕۆڵی پەرلەمان و چەسپاندنی بەرپرسیارێتیەكانی لە چاودێریكردن و هەڵسەنگاندنی كارەكانی دەسەڵاتی جێبەجیكردندا.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبی سیادە لە سەلاحەدین كۆدەبێتە...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە عێراقییەكان دەكات و ئومێدی ئازادی بۆ گە...
شێخ خەنجەر بریندارەكانی فەلەستین لە نەخۆشخانەكانی بەغدا بەسەردەكاتەوە