شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە فەخامەتی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری.
هەردوولا چەندین دۆسیەی سیاسیان تاووتوێكرد، لەپێش هەموویانەوە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەزووترین كات، چونكە شایستەیەكی سیاسیە و دۆخی بۆشایی یاسایی و سەرپێچیە یاساییەكان كۆتایی پێدێنێت.
سەرۆك بارزانی بۆ شێخ خەنجەری دووپاتكردەوە كە گەشتەكەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ سەركردەكانی لایەنە سیاسیەكان، درێژەپێدانی ڕێبازی هەرێمی كوردستانە لە كردنەوەی دەرگاكانی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر تا گەیشتن بە چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەگوێرەی یاسا و دەستوور و ڕێككەوتنە سیاسیەكان.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر بۆ سەرۆك بارزانی دووپاتكردەوە كە برایان لە هەرێمی كوردستان كۆڵەكەیەكی سەرەكیی پرۆسەی سیاسین و دۆزینەوەی شێوازی لێكگەیشتنی هاوبەش لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی نیشتیماندا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی وڵات و پەڕەی ڕێككەوتنی سیاسی و دەستور، سەركەوتنەكانی حكومەتی سودانیی برا دەچەسپێنێت و وڵات لە ئاشتی و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی نزیك دەكاتەوە.
شێخ خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە ئوممەی عەرەبی و ئیسلامی دەكات
شێخ خەنجەر لەمیانەی دیداری ساڵانەیاندا لەگەڵ پۆلێك لە دەرچوانی دامەزراوەی خەن...
شێخ خەنجەر: ئازادكرنی بێتاوانەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان لە هەموو پۆستێك لەپێش...