شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەبارەگای خۆی، پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەغدا و بەرپرسانی یەكە كارگێڕیەكان لە بەرێوەبەری ناحیەكان و فەرمانگە خزمەتگوزاریەكانیان.
لەدیدارەكەدا باس لە میكانیزمەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ڕیگەكانی پێشخستنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان كرا لە ناوچە جیاجیاكانی پایتەختدا. ئامادەبوان باسێكی دورودرێژیان دەربارەی ئەركەكان و سنوورەكانی بەرپرسیارێتی پێشكەشكرد كە كاری فەرمانگەكانیانە، لەگەڵ پێویستی و داواكارییەكانیان بۆ بەردەوامیدان بە كاری خزمەتگوزاری، وەك دەركردنی ئەو یاسا خۆجێیانەی كە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتین و كاركردن بەئاراستەی بنیاتنانی پرۆژەی ستراتیژی كە بتوانێت باری خزمەتگوزاریی باش بكات لە ناوچەكانی پایتەختدا بەتایبەت لە دەوروبەری بەغدا.
شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی خزمەتگوزاریە گشتیەكان و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی نەهامەتیی هاوڵاتیان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان و تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ بنیاتنانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان كە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانەوە لە ناوچەكانی پایتەختە خۆشەویستەكەماندا سەریانهەڵداوە.
لیژنەی ئەمنیی كەركوك هەوڵەكانی شێخ خەنجەر لە چارەسەركردنی قەیرانی كەركوك بەرز...
شێخ خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم ئەبی حەنیفە دەكات لە ئەعزەمیە
شێخ خەنجەر نوێژی هەینی لە مەزاری مەعروفی كەرخی لە بەغدا دەكات و ڕابیتەی زانای...